پێشمەرگەی هەولێر دەستبەرداری دوو یاریزانی پیشەگەری تیپەکەی بوو

یاریگا –
پێشمەرگەی هەولێر پێش تەواو بوونی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان دەستبەرداری دوو یاریزانی پیشەگەری تیپەکەی بوو.
بەپێی بە دواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا و لە سەر داوای تەها قادری راهێنەری تیپەکە، دەستەی کارگێڕی پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی هەریەک لە یاریزانان ناسر عومەری بەرگریکار و مستەفا حەنونی هێرشبەری تیپەکەی هەڵوشاندەوە، هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەم دوو یاریزانە لە کاتێکدایە کە شەش یاریی ماوە بۆ تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، ناسر عومەر وەرزی رابردوو بۆ هەولێر یاریی دەکرد و مستەفا حەنونیش لە هەندرێنەوە لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە پێشمەرگەوە کردبوو.
دوای 23 گەڕ لە تێپەڕبوونی یارییەکانی، پێشمەرگەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی کوردستان دێت و گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر چوارقوڕنە یاریی دەکات.