کوردستانگرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ گۆڵپارێزی ده‌ربه‌ندیخان بە باشترینی ئەم هەفتەیە دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

راوێژ عه‌تا گۆڵپارێزی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌ گه‌ڕی 24ـی خولی نایابی كوردستان پێشكه‌شی كرد به‌ باشترینی ئه‌م گه‌ڕه‌ دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.

راوێژی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرد و له‌ قۆناخی دووه‌م له‌ ته‌وای یارییه‌كان به‌رگری له‌ تۆڕی گۆڵی یانه‌كه‌ی كردووه‌ ته‌نها له‌ جامی كوردستان یه‌ده‌گ بووه‌.

گۆڵپارێزه‌كه‌ی ده‌ربه‌ند، رۆلێكی گرنگ و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو له‌ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ و 11 سه‌یڤی له‌ به‌رامبه‌ر یاریزانانی برایه‌تی هه‌بوو.

ده‌ربه‌ندیخان له‌ نێو یاریگای برایه‌تی یارییه‌كه‌ی (3-1) برده‌وه‌و له‌ پارێزگاری له‌ پله‌ی پێنجه‌می خوله‌كه‌ كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button