کوردستان

شێروانە هەنگاوێکی تر لە ناسناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان نزیکبوویەوە

پێشمەرگەی هەولێر لە کێبڕکێی ناسناوەکە دوورکەوتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنی بەرامبەر زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی، شێروانە هەنگاوێکی تر لە ناسناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان نزیکبوویەوە.

لە گەڕی 24ـی خولی نایابی کوردستان، شێروانە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی لووتکەی لە زاخۆ بە ئەنجامی 1 _ 0 بردەوە و هەنگاوێکی تر لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی کوردستان نزیکبوویەوە، شێروانە بە 49 خاڵ و بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێری رکابەری لە ریزبەندی یەکەم دێت، زاخۆش کە دەرفەتێکی زێڕینی رکابەری ناسناوەکەی لەدەستدا بە 42 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

نزیکبوونەوەی شێروانە لە ناسناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بۆ شکستی پێشمەرگەی هەولێر دەگەڕێتەوە کاتێک 1 _ 0 بە سیروانی نوێ دۆڕا، پێشمەرگە 43 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێت، سیروانی نوێش بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی بووە 33 خاڵ و هاتە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی کوردستان.

دواجار یاریزانانی برایەتی بریاری یارییکردنیاندا دوای ئەوەی ماوەی 15 رۆژبوو بایکوتی مەشق و راهێنانەکانیان کردبوو بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، برایەتی لە یاریگای خۆی 3 _ 1 بەرامبەر دەربەندیخان دۆڕا و بە 26 خاڵ لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت، دەربەندیخانیش بە 33 خاڵ کەوتە ریزبەندی پێنجەم.

چوارقوڕنە نەیتوانی سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت و 0 _ 0 لەگەڵ هەولێر یەکسان بوو، هەر دوو یانە ململانێی دەرچوون لە ناوچەی دابەزین دەکەن، چوارقوڕنە 27 خاڵی هەیە لە ریزبەندی نۆیەمە و هەولێریش بە 25 خاڵ لە ریزبەندی 12ـەی خولی نایابی کوردستان دێت.

ریزبەندی خولی نایابی کوردستان دوای یارییەکانی گەڕی 24

بابەتی زیاتر

Back to top button