ئیتاڵیا

راهێنەرە نوێیەکەی یوڤێنتۆس چەند وەردەگرێت؟

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی دوێنێ بەفەرمی دوورخستنەوەی تیاگۆ مۆتای راگەیاند و  ئیگۆر تودۆری لەجێگەی دەستنیشان کرد.

ئیگۆری کرواتی وەک یاریزان پێشتر یاری بۆ یۆڤی کردووە لە نێوان ساڵانی 1998-2007 ، وەک راهێنەریش کاری لەگەڵ یانەکانی ئودێنزی، هێڵاس ڤیرۆنا و مارسیلیا کردووە و کۆتا ئەرکیشی پارساڵ بوو لەگەڵ لازیۆ.

بەگوێرەی گازیتا، ئیگۆر تا کۆتایی وەرز بڕی 500 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت. ئەگەر هاتوو بتوانێت یانەکە بگەیەنێتە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتووش ئەوا خۆ کارانە گرێبەستەکەی تازە دەبێتەوە تاوەکو هاوینی 2026، هەرچەندە یۆڤی مافی ئەوەی هەیە تاکلایەنە لە کۆتایی وەرز گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ناوبراو لە کرواتیاوە بە ئۆتۆمبێل هاتووە بۆ ئیتاڵیا و 1000 کیلۆمەتری بڕیووە لەبری ئەوەی بە فڕۆکە گەشتەکە بکات.

یەکەم یاری ئەو راهێنەرە لەگەڵ بیانکۆنێری لە 29ی ئەم مانگەدا دەبێت بەرامبەر جەنەوا لە خولی ئیتاڵی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button