ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆک؛ هاری کەین پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە هێرشبەرەکە زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرەی ئینگلیزی لە ناکاو ناوی بە یانەیەکی ئینگلیزی دەبەسترێتەوە.

هەرچەندە کەین ئاستێکی زۆر باش لەگەڵ بایرن میونشن پێشکەشدەکات و لەم وەرزەدا 21 گۆڵی لە 24 یاریی بۆندسلیگا کردووە و لە چامپیۆنزلیگ خاوەنی 10 گۆڵە، بەڵام ئەستێرە ئینگلیزییەکە بیر لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ دەکاتەوە.

رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کەین بڵاویکردووەتەوە، کەین بە جیدی بیر لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ دەکاتەوە و دەیەوێت لە ئینگلتەرا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت.

لیڤەرپوول خەریکی ئامادەکارییە بۆ دروستکردنی تیمێکی تۆکمە بۆ وەرزی داهاتوو و ئارنە سڵۆت و ریچارد هیوز، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، پلانی فراوانیان داڕێشتووە و کەین، یەکێکە لە بژاردەکان.

کەینی تەمەن 31 ساڵان، یەکێکە لە دیارترین هێرشبەرانی ئەوروپا و سڵۆت دەیەوێت لەگەڵ سیستمی خۆی بگونجێنێت و لە دێوەزمەی بێبوونی هێرشبەری سەرەڕم رزگاری ببێت.

گرێبەستەی کەین لە هاوینی ساڵی 2027 لە میونشن بەسەردەچێت و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئاسان نییە، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت لیڤەرپوول بە ئۆفەرێکی فەرمی، دەرگای گەڕانەوەی بۆ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button