راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ شێروانە بە 60 خاڵ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان

لەو یارییانەی ماویانە شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ بەرامبەر کێ یاریی دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

شێروانە، پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ لە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە دەکەن، هەریەکێکیان 22 یارییان کردووە و 6 یارییان ماوە بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزە یەکلا بکەنەوە.

شێروانە لەو شەش یارییەی ماوییەتی، لە گەڕی داهاتوو لە یاریی لوتکەی گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان دەبێتە میوانی زاخۆی سێیەم، ئەو یارییە کاریگەری لەسەر یەکلاکردنەوەی کێبڕکێی ئەم وەرزەی خولەکە دەبێت.

شێروانە کە بە 46 خاڵ پێشەنگی گرتووە، لەو شەش یارییەی ماوییەتی بەرامبەر زاخۆ، ئاکرێ، دەربەندیخان، سیروانی نوێ، چوارقوڕنە و پیشەسازی یاریی دەکات، کە یارییەکانی پیشەسازی و سیروانی نوێ و ئاکرێ و زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت.

پێشمەرگەی هەولێر کە بە 43 خاڵ پلەی دووەمی خولەکەی گرتووە، لەو شەش یارییەی ماوییەتی بەرامبەر سیروانی نوێ، چوارقوڕنە، پیشەسازی، هەندرێن، رزگاری و رانیە یاریی دەکات، کە یارییەکانی بەرامبەر سیروانی نوێ و چوارقوڕنە و هەندرێن و رانیە لە یاریگای خۆی لە پیرمام دەبن.

زاخۆ کە بە 42 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە، لەو شەش یارییەی ماویەتی بەرامبەر شێروانە، دەربەندیخان، سیروانی نوێ، چوارقوڕنە، پیشەسازی و هەندرێن یاریی دەکات، کە یارییەکانی بەرامبەر دەربەندیخان و چوارقوڕنە و هەندرێن لە یاریگای خۆی دەبێت.

بەگوێرەی ئەنجامی یارییەکانی قۆناخی یەکەم، شێروانە بە 60 خاڵ دەبێتە پاڵەوان

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا بە رەچاوکردنی ئەنجامی یارییەکانی قۆناخی یەکەم، شێروانە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، کە هەرگیز نازناوەکەی بەدەست نەهێناوە.

شێروانە کە ئێستا بە 46 خاڵ پێشەنگە، لەو یارییانەی ماویەتی لە قۆناخی یەکەم 14 خاڵی بەدەستهێناوە، بەمەش بە 60 خاڵ دەبێتە پاڵەوانی خولەکە، پێشمەرگەی هەولێریش کە 43 خاڵی هەیە، لەو یارییانەی ماویەتی لە قۆناخی یەکەم 9 خاڵی بەدەستهێناوە، بەمەش دەبێتە خاوەنی 52 خاڵ و لە پلەی دووەم دەمێنێتەوە، زاخۆش کە ئێستا 42 خاڵی هەیە، لەو یارییانەی ماویەتی لە قۆناخی یەکەم 9 خاڵی بەرامبەریان بەدەستهێناوە، بەمەش لەکۆتایی وەرز دەبێتە خاوەنی 51 خاڵ.

شێروانە لەو شەش یارییەی ماویەتی لە قۆناخی یەکەم 14 خاڵی بەرامبەریان بەدەستهێنا، یانە گەرمیانییەکە لە قۆناخی یەکەم لە زاخۆ و ئاکرێی بردەوە، لەگەڵ دەربەندیخان لە دەرەوەی یاریگای خۆی یەکسان بوو، لە سیروانی نوێی بردەوە و لەگەڵ چوارقورنە یەکسان بوو، لە یاریگای خۆی لە پیشەسازیشی بردەوە.

پێشمەرگەی هەولێر لەو شەش یارییەی ماویەتی لە قۆناخی یەکەم تەنیا 9 خاڵی بەدەستهێناوە، لەگەڵ سیروانی نوێ و چوارقوڕنە و پیشەسازی یەکسان بووە، لە هەندرێنی بردەوە و بەرامبەر رزگاریش دۆڕا، لە رانیەشی بردووەتەوە.

زاخۆ لەو شەش یارییەی ماویەتی، لە قۆناخی یەکەم بەرامبەر ئەو یانانە 9 خاڵی کۆکردووەتەوە، بەرامبەر شێروانە دۆڕاوە و لەگەڵ دەربەندیخان و سیروانی نوێ و چوارقورنە یەکسان بوو، لە پیشەسازی و هەندرێنیشی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button