ئیتاڵیا

بەڕێوەبەری كارەكانی: ئیمۆبیلی باشترین هێرشبەری ئەوروپایە

یاریگا: ئەلیساندرۆ موجی، بەڕێوەبەری كارەكانی چیرۆ ئیمۆبیلی هێرشبەری یانەی لازیۆی ئیتاڵی پێی وایە كە لە ئێستادا باشترین هێرشبەری سەرە ڕمە لە ئەوروپادا.

یاریزانە ئیتاڵیەكە وەرزێكی نایاب لەگەڵ لازیۆ پێشكەش دەكات، پێشەنگی گۆڵكارانی سێریا ئەی گرتووە بە تۆماركردنی 25گۆڵ هەروەها پاڵێوراوێكی بەهێزیشە بۆ بردنەوەی پێڵاوی ئاڵتوونی.

بەڕێوەبەری كارەكانی لە چاوپێكەوتنی بۆ ڕادیۆیەكی ئیتاڵی ووتی: لەو باوەڕەدام كە ئیمۆبیلی ئێستا باشترین هێرشبەری ئەوروپایە، نەك تەنها ئیتاڵیا، بینینی لازیۆ لە یانەكانی پێشەوەی خولەكە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و كۆششی سەرجەم یاریزانەكان.

لازیۆ لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی 49 خال.

بابەتی زیاتر

Back to top button