ئه‌ڵمانیا

ئەدیداس درێسی نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نمایش دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دووشەممە ئەدیداس پەردەی لەسەر درێسی تایبەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەبۆنەی یادی 125 ساڵەی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لادا.

درێسەکە بە شێوەیەکی نەریتی سپییە، هێڵی رەش لەسەر قۆڵەکانی و ملی دیزاین کراوە. ئەم درێسە نوێیەیان جل و بەرگی مۆندیالی 1974 دەهێنێتەوە یاد؛ کاتێک ئەفسانەی کۆچکردوو فرانز بێکنباوەر و گێرد مۆلەر لەگەڵ هاوڕێکانیان لە مۆندیالدا بە بردنەوەی 2-1 لە هۆڵەندا لە یاریگای ئۆڵۆمپی میونشن جامەکەیان بەرزکردەوە.

بە پێچەوانەی درێسەکانی ئێستای DFB، لۆگۆی فیدراسیۆن لەسەر ئەم وەشانە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە لە لۆگۆی مێژوویی سەردەمی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکە بچێت: سێ پیتە تێکەڵاوەکەی DFB، لەبری هەڵۆی فیدراڵی. لە دەوری، بە بازنەیەک، بە پیتی گەورە نووسراوە: DEUTSCHER FUSSBALL-BUND 125 (یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا 125).

ئێستا دوای 51 ساڵ و لە قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی نەتەوەکان بەرامبەر ئیتاڵیا (20ی ئازار و 23ی ئازار)، هەڵبژاردەی ئەڵمانی ئەم درێسە دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button