ئینگلتەراگرنگترین

پێش فیناڵە گەورەکە؛ سڵۆت ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ بە یاریزانەکانی پاریس سانجێرمان بەراورد دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ بە “هەڕەشەیەکی گەورە” دەزانێت بۆ سەر لیڤەرپوول و بە یاریزانەکانی پاریس سانجێرمانی بەراورد دەکات.

لیڤەرپوول نەیتوانی سوود لە بردنەوەی یاریی چوونیان ببین بەرامبەر پاریس، لە یاریی گەڕانەوەدا بە یانە فەڕەنسییەکە دۆڕان و لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە بەرژەوەندی تیمەکەی سڵۆت نەبوو.

رێدز یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە یارییەکەی دیکەی چارەنووسسازی ئەم وەرزە لە میانی فیناڵی جامی کاراباو رووبەڕووی نیوکاسڵ دەبنەوە.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش ئەو یارییە، راهێنەرە هۆڵەندییەکە ترسی خۆی لە ئالێکساندەر ئیزاک نەشاردرەوە و وتی

ئیزاک یاریزانێکی هێندە گرنگە بۆ نیوکاسڵ، هەڕەشەیەکی باوەڕپێنەکراویشە بۆ سەر ئێمە.

خاوەنی خێراییەکە کە، بۆ نموونە، وەک ئەو خیراییەی چوارشەممەی رابردوو هێرشبەرەکانی پاریس هەیانبوو بۆ سەرمان.

لیڤەرپوول هەردوو نازناوی پرێمەرلیگ و کاراباوی بەدەستەوە ماوە ئەم وەرزە بۆی بجەنگێت. لە یەکەمیان 15 خاڵ لە ئارسیناڵی پلەی دووەمەوە دوورە و لەو دیکەش لەبەردەم ئاڵنگارییەکی قورسدان کە رکابەرەکەیان نیوکاسڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button