تیمەکەی لامپارد گڕ دەکاتەوە

فرانک لامپارد ئەستێرەی مێژوویی چێڵسی، سەرکردایەتی کۆڤێنتری سیتی دەکات بەرەو وەرزێکی مێژوویی.
لامپارد پاش شکستهێنان وەکو راهێنەر لە چەند ئەرکێکی جیاوازدا، لەمانگی 11ی رابردوودا کرایە راهێنەری کۆڤێنتری. لەوکاتەدا یانەکە لە ناوچەی دابەزینی خولی پلە یەکی ئینگلتەرابوو. ئێستا پاش چوار مانگ، کۆڤێنتری لە ناوچەی پاشکۆی پاڵاوتنەکانە بۆ گەیشتن بە پریمەرلیگ.
لامپارد دوای بردنەوەکەی ئەم هەفتەیە بۆ دەیلی مەیل وتی
وەکو یاریزان هەمیشە کەمێک لوتبەرزیم تێدابوو، هەمیشە پێم وابوو دەتوانم سەرکەوتووبم و ئەمەش هاوکارم بووە لە کاروانی یاریکردنم. ئێستاش وەک راهێنەر هەر هەوڵ بۆ ئەوە دەدەم کە تیمەکەم باشترین بێت و هەموو یارییەک ببەمەوە. ئەمە لوتبەرزی نیە بۆ خۆ دەرخستن بە پێچەوانەوە وەکو راهێنەر پێویستە خاکی بیت و یاریزانەکان هەست بەوە بکەن کە تۆ یەکێکیت لەوان.
کۆڤێنتری لەم هەفتەیەدا 3-2 شکستی بە ستۆک ستی هێنا. ئەمەش نۆهەم بردنەوەی ئەو یانەیە بوو لە کۆتا 10 یاری چامپیۆنشیپ دا. ئێستا بە 10 هەفتە بەر لە کۆتایی خولەکە، لە پلەی پێنجەم دایە و ئەگەر پارێزگاری لەو پلەیە بکات دەگاتە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە پریمەرلیگ.