
یاریگا –
پرێمەرلیگ بیر لە دانانی کامێرا بەسەر جەستەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ دەکاتەوە.
مارک بەڵینگهام، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە توندی پاڵپشتی دانانی کامێرای جەستەیی بۆ ناوبژیونان دەکات و پێی وایە، تەکنۆلۆجیاییەکی لەمشێوەیە، ناوبژیوانان دەپارێزێت و هەروەها دەبێتە بژاردەیەکی دڵخۆشکەر بۆ هەوادارانی تۆپی پێ.
بەڵینگهام لەبارەی بیرۆکەکە دەڵێت
لە یارییەکانی پیشەگەری بەرزدا، کامێراکانی سەر جەستە زیاتر بۆ لایەنی وەبەرهێنانی تەلەڤزیۆنییە، ئەمە شتێکە دەبێ زیاتر کاری لەسەر بکرێت. دەبێ دەنگیش چالاک بێت.
کاریگەری زۆر ئەرێنی هەیە و متمانەیەکی زیاتر بە ناوبژیوانان دەدات و لە کاتی دانانی کامێرای سەر جەستە، تێبینیمان کردووە، کێشە و گرژییەکان کەمتردەبنەوە.
بەڵینگهام دووپاتیدەکاتەوە، لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ گفتوگۆیان لەسەر دانانی کامێرای سەر جەستەی ناوبژیوانانیان کردووە و داوا لە خوولەکانی دیکەش دەکات، هەمان داوا بۆ فیفا بەرزبکەنەوە.
خەریکین لەگەڵ فیفا باس لە ئەگەرەکانی جێبەجێکردنی بیرۆکەکە لە چەندین وڵاتی دیکە دەکەن، پێمان وایە ناوبژیوانان متمانەیەکی زیاتریان بەخۆیان دەبێت.
هەرچەندە ئەم بابەتە چەندین لایەنی وەکو پاراستنی تایبەتمەندی و دروستبوونی کاریگەری لەسەر بریاری ناوبژیوانان هەیە و یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، توێژینەوەی زیاتری لەسەر دەکات.