ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دۆرتمۆند گواستنەوەی ئێمری جانی ڕاگەیاند

یاریگا- دەنگۆی گواستنەوەی ئێمری جان لە یوڤێنتووسەوە بۆ بروسیا دۆرتمۆند بوو بە ڕاستی و یانە ئەڵمانییەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە وەک یاریزانی نوێی ناساند.

گواستنەوەکە بە شێوەی خواستن دەبێت تا کۆتایی وەرز لەگەڵ مەرجی کڕینی بۆ هەمیشەیی، کە وەک لە پێگەی Goalی جیهانیدا هاتووە، بەهاکەی 25 ملیۆن یۆرۆ بێت.

یاریزانە ئەڵمانیەکە، لاوێتی لەگەڵ بایەرن میونخ و دواتر  بۆ ماوەی ساڵێک لە بایەر لیڤەرکوزن تواناکانی خۆی تاقی کردەوە. پاشان ساڵی 2018 بە شێوەی خۆڕایی لە لیڤەرپووڵەوە ڕووی کردە تۆرین.

هەر لە هەواڵەکەی Goaldدا هاتووە کە ڕەنگە ناوبراو وەک یاریزانی دڵی بەرگری لە یانە نوێیەکەیدا یاری پێ بکرێت، ئەوە لە کاتێکدا ئێمری زۆرتر وەک ناوەڕاستکار دەرکەوتووە و لە ڤیدیۆی پێشوازیی دۆرتمۆندیشدا لە تویتەر، هەر وەک ناوەڕاستکار ناوی هێنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button