
یاریگا –
نرخی رافایێل لیاو دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە بەجۆرێک بۆ نزیکەی نیوە هاتووەتە خوارەوە.
جیاواز لە وەرزەکانی رابردوو، لیاو ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی پێشتر پاولۆ فۆنسیکا و ئێستاش سێرجیۆ کۆنسێساو ئاستی خۆی پێشکەش ناکات. بەشێوەیەک لە 25 یاریی خولی ئیتاڵیدا تەنها 5 گۆڵی تۆمارکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی کۆریێری سپۆرتی ئیتاڵی، پێشتر لە بازاڕی یاریزاناندا نرخی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بە 90 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندرابوو، بەڵام ئێستا 60 ملیۆنە.
پێشتریش سەروەختی راهێنەرایەتی فۆنسیکا، ئەو یاریزانە بەهۆی پابەندنەبوونەکانیەوە لەلایەن راهێنەرە پۆرتوگالیەکەیەوە لە پێکهاتەی سەرەکیی دووردەخرایەوە.
رافایێل گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆسۆنێری تا هاوینی 2028 دەخایەنێت. لە مێرکاتۆکانی رابردوودا جێی گرنگیپێدانی یانە گەورەکانی دەرەوەی ئیتاڵیابوو، بەتایبەت بارسێلۆنا.
🚨 The value of Rafael Leão has dropped from €90M to €60M! 📉💰
(Source: @Corriere) pic.twitter.com/bl6ARiMaXE
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 5, 2025