دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ ئامادەدەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێ هێڵی پێشەوەی یانەکەی تۆکمەتر بکات. بۆ ئەو مەبەستەش چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ.

بارسا ماوەیەکی زۆرە بەدوای یاریزانێکی ئاستبەرزدا دەگەڕێ بۆ باڵی چەپی یاریگا تا ئەو پێگەیەشی وەک لای راست کە لامینی یامالی لێیە، بەهێزتر بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێس، یانە کەتەلۆنییەکە خۆی بۆ پێشکەشکردنی گرێبەست بۆ گواستنەوەی گابریێل مارتینێلی ئامادەکردووە.

سەرچاوەکە زانیوشیەتی کە بلاوگرانا سەرباری قەیرانە داراییەکانی، ئامادەیە ئەم هاوینەی دێت بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ دەستکەوتنی تواناکانی مارتینێلی.

گابریێل تازە 23 ساڵە و تەمەنەکەی گونجاوە بۆ پرۆژە دوورمەوداکانی بارسا لەژێر راهێنەرایەتی هانزی فلیک.

ئەو یاریزانە ماوەیەکە بەهۆی پێکانەوە لە ریزەکانی گەنەرز دوورکەوتووەتەوە. لەم وەزە لە 35 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 7 گۆڵ و 3 ئەسێستی هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button