عێراقکوردستان

یاریزانە کوردەکانی ناسڕییە هەڕەشەی بەجێهێشتنی یانەکەیان دەکەن

زیاتر لە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە کوردەکانی ناسڕییە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، هەڕەشەی بەجێهێشتنی یانەکەیان دەکەن و سەرۆکی یانەکەش بەڵێنی پێداون چارەیەکی بکات.

یاریزانە کوردەکانی یانەی ناسڕییە کە بریتین لە هەرێم تەحسین، هەردی سیامەند، دلێر حاتەم، بارزان شێرزاد، رەوان محەمەد و سەفەر سلێمان زیاتر لە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەو یاریزانانە بڕیاریان داوە یاریی سبەی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا دوایین یارییان دەبێت، ئەگەر لەدوای ئەو یارییە مووچەیان پێنەدرێت ئەوا چیدیکە ناگەڕێنەوە یانەکە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یاریزانە کوردەکان لە یانەکەیان یاخیبوون، سەرەتا بەنیاز نەبوون یارییەکەی ئەمڕۆشیان بەرامبەر ئەمانەی بەغدا بکەن، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆکی یانەکەیان بەڵێنی پێدان تاوەکو رۆژی 11ـی ئەم مانگە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، رازی بوون یارییەکەی ئەمڕۆ بکەن، بەڵام یارییەکەی ئەمڕۆ دەبێتە دوایین یارییان ئەگەر شایستە داراییەکانیان پێنەدرێت.

هاوتنت رابردوو 11 یاریزانی کورد پەیوەندییان بە یانەی ناسڕییە کرد، بەڵام لە گواستنەوەی زستانە چەند یاریزانێک ریزی یانەکەیان جێهێشت و ئێستا نزیکەی حەفت یاریزانی کورد لە ریزی ناسریە لە خولی نایابی عێراق یاریی دەکەن کە یانەکە 22 خالی هەیە و لە ریزبەندی یازدەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button