ئهڵمانیائهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: پاکۆ ئالکاسێر گەڕایەوە ئیسپانیا
یاریگا–
پاکۆ ئالکاسێر، هێرشبەری ئیسپانی ریزەکانی بورووسیا دۆرتمۆندی جێهێشت و گەڕایەوە خولی وڵاتەکەی.
ماڵپەری فەرمی یانەی ڤیاریالی ئیسپانیا بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ گۆڵکاری یانە ئەڵمانیەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان بە بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوار وەرز و نیو گواستەوە ریزەکانیان.
ئالکاسێر پاش ئەوەی زەردەواڵەکان ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجیان گواستەوە ریزەکانیان، بووە یاریزانی یەدەگ و بەم هۆیەوە بریاری جێهێشتنی یانەکەیدا.