
یاریگا –
بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم وەرزە بۆ پاولۆ فۆنسێکا کۆتایی دێت پاش پێکهەڵپژانی لەگەڵ ناوبژیواندا.
لە میانی هەفتەی 24ی خولی فەڕەنسی لیۆن بە راهێنەرایەتی فۆنسێکا میوانداریی برێست کرد و 2-1 لە میوانەکەی بردەوە.
هەڵچوونی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە دوای ئەوە هات لە خولەکی زیادکراوی یارییەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ برێست هەژمارکرد. پێش ئەوەی تەماشای ڤار بکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە حاڵەتەکە، فۆنسێکا بە رووی ناوبژیوانەکەدا دەتەقێتەوە و پێی دەڵێ “ئەمە شەرمە، ئەمە ئەوپەڕی شەرمەزارییە”
ئەگەرچی ناوبژیوان دواتر لێدانە سزاکە هەژمار ناکات بەڵام کارتی سوور بە رووی راهێنەرەکەی لیۆندا بەرزدەکاتەوە.
زۆرێک لە سەرچاوەکان باس سزایەکی قورس و چاوەڕواننەکراو دەکەن بۆ راهێنەرەکەی پێشووی ئەیسی میلان و ئێستای شێرەکانی فەڕەنسا بەوەی تا مانگی ئۆگەستی ئەم ساڵ نەتوانێت راهێنەرایەتی یانەکەی بکاتەوە.