ئیتاڵیاگرنگترین

پاڵێوراوەکانی شوێنگرەوەی کۆنسێساو ئاشکراکران

Yariga App

یاریگا –

گۆڕینی راهێنەر دادی ئەیسی میلانی نەدا کاتێک مانگی 12ی ساڵی رابردوو سێرجیۆ کۆنسێسیاویان لەبری پاولۆ فۆنسیکا دەستنیشانکرد.

میلان لەژێر سەرپەرشتی ئەو کۆنسێساو ئەنجامەکانی باشتر نەبووە و دوایین یارییشان بە بۆلۆنیا دۆڕاند و هێندەیتر لە تۆپ فۆر دوورکەوتنەوە. ئەوەش دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەی زیاترکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گازێتا، کارگێڕی میلان بیر لە سێ بژاردە دەکاتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی سێرجیۆ.

وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە سێسک فاریگاس، رۆبێرتۆ دی زێربی و ماوریزیۆ ساری دیارترین پاڵێوراون بۆ شوێنی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە.

رۆسۆنێری بە 41 خاڵەوە لە پلەی هەشتەمی ریزبەندیەکەن بە جیاوازیی 8 خاڵ لە یوڤێنتۆسی پلەی چوارەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button