داروین نونێز پەیوەندی بە گەورەیەکی لالیگا دەکات
لەژێر راداری مەدریدییەکانە..

یاریگا –
داروین نونێز لە جێهێشتنی لیڤەرپوول نزیکبووەتەوە و دیێگۆ سیمیۆنیش چاوی لەسەرییەتی.
ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید بە داروین نونێزی ئوروگوایی و هێرشبەری لیڤەرپوول سەرسامە و ئارەزوو دەکات یانەکەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
ئاتلێتیکۆ هاوینی رابردوو خولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی گواستەوە و یاریزانەکە تاوەکو ئێستا ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات. بەڵام خولیان بۆ ئاتلێتیکۆ بەس نییە، چونکە ئانتوان گریزمانی فەڕەنسی تەمەنی هەڵکشاوە و توانای جارانی نەماوە.
جیا لە نونێز فیلیپ ماتێتای هێرشبەری کریستاڵ پاڵاس و فابیۆ سیلڤای هێرشبەری وۆڵڤزیش لەژێر راداری ئاتلێتیکۆن. بەڵام بژاردەی نونێز واقعیترە چونکە لیڤەرپوول پلانی دەستبەرداربوونی لە یاریزانەکە داڕشتووە.
ئاڕنە سڵۆتی راهێنەری رێدز بەڕاشکاوی رەخنەی لە ئاستی نونێز گرتووە و لەئاستی راسی نییە. یانەکە بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.
بەڵام یانە ئیسپانییەکە رکابەرێکی گەورەی هەیە و نەسڕی سعوودیش ئۆفەرێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی ئامادە کردووە.