کوردستانگرنگترین

تایبەت؛ راهێنەری ئاکرێ دەست لەکار دەکێشێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەژار سابیر بڕیاریداوە دەست لە راهێنەرایەتی یانەی ئاکرێ بکێشێتەوە، دەستەی کارگێڕی یانەکەش ئامادە نییە دەستبەرداری بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەژار سابیر راهێنەری ئاکرێ دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر پیشەسازی لە ژووری جلگۆڕین بە یاریزانەکانی گوتووە دەست لە راهێنەرایەتی یانەکە دەکێشێتەوە، کە سەرەتای ئەمساڵ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی گرتە ئەستۆ. وەرزی رابردوو نازناوی خولی نایاب و جامی سوپەری کوردستانی بۆیەکەمجار لە مێژووی یانەکە بۆ ئاکرێ بەدەستهێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، دەستەی کارگێڕی یانەی ئاکرێ ئامادە نییە دەستبەرداری هەژار سابیر بێت و دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ ناکات.

ئاکرێ لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە پیشەسازی دۆڕا، کە ئەو یانەیە بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button