
یاریگا –
هانزی فلیل داوای بەهاناوەچوونی ناوبژیوانان و پاراستنیان دەکات.
هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەرلە یارییەکەی لاس پاڵماس بەرگری لە ناوبژیوانانی ئیسپانیا دەکات و داوای پاراستنیان دەکات.
پێویستە متمانەمان بە ناوبژیوانان هەبێت، ئەوانیش مرۆڤن و پێویستە بیانپارێزین. ئەوەی لێرە بەرامبەر ناوبژیوانان دەکرێت باوەڕپێنەکراوە، پێویستە بیر لە خانەوادەکانیان بکەینەوە، هەموو کەس هەڵە دەکات و لەوبڕوایەدام پاراستنیان ئەرکی یاریزانان و راهێنەرانە. حەز ناکەم باسی ناوبژیوانان بکەم، VAR هەیە و دەبێت متمانەمان پێی هەبێت، پێویستە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاش هێزی خۆی بسەلمێنێت.
سزای راگیرانی بێڵینگهام؟
یاریزانێکی گەورەیە و یەکێکە لە باشترینەکان، بەڵام یاریزانی من نییە بۆیە وەڵامی پرسیارەکە نادەمەوە
سبەی شەممە کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 25ـی لالیگا دەبێتە میوانی لاس پاڵماس.