دی یۆنگ: بەمزوانە باشترین ئاستم دەبینن

یاریگا: فرانكی دی یۆنگ ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا پێی وایە كە بەمزوانە باشترین ئاستی دەبینن.
لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دی یۆنگ ووتی: پێویستە لەسەرمان كار بۆ باشتر بوون بكەین وزیاتر هەوڵ بدەین ، من دڵنیام دەگەڕێینەوە سەر بردنەوەكان.
بەردەوام بوو ووتیشی: هەستمان بە بێتاقەتی كرد دوای شكستەكەی مێستایا، بەڵام پێویستە بەرەو پێشەوە بچین، ڕاهێنەری نوێمان هەیە ڕاهێنانی باشمان هەیە ، بۆیە لەو باوەڕەدام بەمزوانە لەو كێشانە ڕزگارمان دەبێت.
هەروەها ناوەڕاستكارەكەی بلاوگرانا ووتیشی: هەموو ڕاهێنەرێك شێوازێكی تایبەتی هەیە، شتەكان دەگۆڕێن، بەلام لە یانەی بارسێلۆنا هەمان فەلسەفەیە ئەویش ئەوەیە تۆپت زۆر لا بێت و دەست بەسەر یاریگادا بگریت.
لە كۆتایشدا ووتی: پێكهاتەیەكی نایابمان هەیە، یەكێكین لە باشترین یانەكانی جیهان، ڕاستە ئێستا لە باشترین ئاستماندا نین ، نازانم كەی بەڵام بەمزوانە باشترین ئاستی دی یۆنگ دەبینن.
فرانكی دی یۆنگ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرگرت لە لایەن ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆوە.