
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدی پۆرتوگالی و ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید دەیسەلمێنێت ئەو دەستەواژەی بێڵینگهام بەکاریهێناو بە مەبەستی سووکایەتی نەبووە.
بێڵینگهام بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەیەک بە زمانی ئینگلیزی لە یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا، بەوە تۆمەتبار دەکرێت جنێوی بە ناوبژیوان داوە، بەڵام ریال مەدرید و یاریزانەکە ئەم تۆمەتە رەتدەکەنەوە.
بەگوێرەی بەڵگەنامە ڤیدیۆییەکان لە یاریی ریال مەدرید و ئۆساسۆنا، جود بێڵینگهام بە ناوبژیوانی یارییەکەی گوتووە ‘F*** off’، کە بێڵینگهام و ریال مەدرید بڕوایان وایە ئەو دەستەواژەیە چەند مانایەکی هەیە و ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید وەکو جنێوێک بەکاری نەهێناوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە 2018 لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ La Sexta باسی ئەو دەستەواژەیە دەکات. روونیدەکاتەوە لە ئینگڵتەڕا دەستەواژەیەکی ئاساییە و کەس لەسەری سزا نادرێت.
ساڵانێکی زۆر لە ئینگڵتەڕا یارییم کردووە، بۆنمونە کاتێک فاوڵێک دەبوو ئینگلیزەکان زۆر دەستەواژەی ‘F*** off’ یان بەکاردەهێنا و ناوبژیوانیش هیچی نەدەگوت چونکە لەوێ ئاساییە، بەڵام ئەگەر لە ئیسپانیا ئەو دەستەواژەیە بەکاربهێنیت دەرت دەکەن.
🗣️ Cristiano Ronaldo (2018): “In England players say f*ck off to referees and the refs don’t think it’s an insult. Here, they send you out.”
— TC (@totalcristiano) February 16, 2025
تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکەی بێڵینگهام نەدراوە، بەڵام ئەگەر راپۆرتی ناوبژیوانی یارییەکە پەسەند بکرێت، جود بۆ تاوەکو دوازدە یاریی سزا دەدرێت.