چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

راپۆرتی تایبەت؛ هەینی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت و رێگای هەموو یانەکان ئاشکرا دەبێت

کێ بەر کێ دەکەوێت و کەی و چۆن تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو چارەنووسی چوار یانەکەی دیکەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یەکلا دەبێتەوە، رۆژی هەینی تیروپشک دەکرێت و رێگای گەیشتنی هەر یانەیەک بۆ یاریی کۆتایی ئاشکرا دەبێت و براکێتی پاڵەوانێتییەکە روون دەبێتەوە.

یانەکانی فاینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندی، بێنفیکای پۆرتوگاڵی، بایرن میونشنی ئەڵمانی و کلەب برووجی بەلجیکی گەیشتنیان بە قۆناخی 16 مسۆگەر کرد، ئەمشەویش چارەنووسی رووبەڕووبوونەوەکانی (ریال مەدرید – مانچێستەر سیتی)، (بۆڕووسیا دۆرتموند – سپۆرتینگ لیسبۆن)، (پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن – یوڤێنتوس)، (پاریس سانجێرمان – ستاد برێست) یەکلا دەبێتەوە و چارەنووسی چوار یانەکەی دیکە ئاشکرا دەبێت.

کێ بەر کێ دەکەوێت؛ ریال مەدرید و بارسێلۆنا رێگایان چۆن دەبێت؟

ریال مەدرید ئەگەر بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئەمشەو سەربکەوێت، ئەوا لە قۆناخی 16 رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید یان بایەر لیڤەرکوزن دەبێتەوە، بارسێلۆناش لەو قۆناخە بەرامبەر بێنفیکا یان براوەی رووبەڕووبوونەوەی پاریس سانجێرمان و ستاد برێست دەبێتەوە.

لیڤەرپوول کە بە پلەی یەکەم لە قۆناخی خول سەرکەوت، لە قۆناخی 16 رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و برێست دەبێتەوە، یانیش رووبەڕووی بێنفیکا دەبێتەوە، ئارسیناڵ و ئینتەر میلانیش بەرامبەر فاینۆرد رۆتێردام یاریی دەکەن، یان رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان یوڤێنتوس و ئایندهۆڤن دەبنەوە.

بایرن میونشن کە لەسەر ئەستۆی سێلتیک گەیشتە قۆناخی 16، رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید یان بایەر لیڤەرکوزن دەبێتەوە.

کەی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت؟

ئەمشەو ناسنامەی هەر 16 یانەکە چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەبێت و رۆژی هەینی کاتژمێر 02:00 بە کاتی هەولێر لە شاری نیۆن لە سویسڕا تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت.

دووسبەی ناسنامەی یارییەکانی قۆناخی 16 و تەواوی قۆناخەکانی دیکە ئاشکرا دەبێت، رێگای گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ روون دەبێتەوە، کە ئەم وەرزە رۆژی 31ـی مایۆ/ئایار یاریی کۆتایی لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە میونشن دەکرێت.

رۆژی هەینی (21ـی فێبرایەر/شووبات) تیروپشکی قۆناخی 16 رادەکێشرێت
رۆژی هەینی (21ـی فێبرایەر/شووبات) تیروپشکی قۆناخی 16 رادەکێشرێت

کەی یارییەکانی قۆناخەکانی داهاتوو دەکرێن؟

رۆژانی 4 و 5ـی مانگی داهاتوو (مارس/ئادار) یارییەکانی چوونی قۆناخی 16 دەکرێن، یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 11 و 12ـی هەمان مانگ دەکرێن.

رۆژانی 8 و 9ـی ئەپرێل/نیسان یارییەکانی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی دەکرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 15 و 16ـی هەمان مانگ دەکرێن.

رۆژانی 29 و 30ـی ئەپرێل/نیسان یارییەکانی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی دەکرێن، یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 6 و 7ـی مایۆ/ئایار دەکرێن.

رۆژی 31ـی مایۆر/ئایار یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button