ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا؛ لە بێرنابیۆ لە ریال مەدرید دەبەینەوە

"هێشتا ٪1 هیوامان ماوە"

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هیوای لەدەستنەداوە و بۆ دوورخستنەوەی ریال مەدرید گەشتی ئیسپانیا دەکات.

شەممەی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یارییەکانی گەڕی 25ـی پرێمەرلیگ رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد بووەوە و یارییەکەی 4-0 بردەوە. عومەر مەرمووشی ئەستێرەی نوێی یانەکە یەکەم هاتریکی کرد و زەنگی مەترسییان بۆ ریال مەدرید لێدا.

پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە هێشتا هیوای لەدەستنەداوە و لەبڕوایەدایە توانایان هەیە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ شکست بە ریال مەدرید بهێنن.

عومەر مەرمووش

 

بەدڵناییەوە بردنەوەمان لە نیوکاسڵ بۆ یارییەکەی ریال مەدریدیش یارمەتیدەر دەبێت. بەڵام ئەرکمان ئاسان نییە و ئەگەر لە هەر کەسێک بپرسیت لەوبڕوایەدایە چانسی بردنەوەمان %1 دەبێت. بەڵام مادام هیوایەک هەیە هەوڵی خۆمان دەدەین و بەوشێوەیە دەچینە بێرنابیۆ کە هەمیشە کردوومانە. بەڵام راستییەکەش ئەوەیە ئەم وەرزە چەند کیلۆمەترێک لە ئاستی راستەقینەمان دوورین.

لە چامپیۆنزلیگ لە پلەی 22ـی ریزبەندی بووین، بەڵام ئەگەر لە هەموو یارییەکان وەک یارییەکەی نیوکاسڵ یارییمان بکردایە وامان بەسەرنەدەهات.

بەدرێژایی ئەم وەرزە ئاستمان زۆر خراپ بووە، تەنیا لە یارییەکەی نیوکاسڵ باش یارییمان کردووە. راستییەکە ئەوەیە هێشتا خراپین و نەگەڕاوینەتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆمان. بەڵام مادام %1 دەرفەتمان هەیە ئەوا دەبێت هەوڵی خۆمان بدەین و بزانین چی روودەدات.

فەیلەسووف هیوادارە روبن دیاز و نەیسن ئاکێ بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەبن و کێشەکانی هێڵی بەرگری کەمبکەنەوە.

دیاز گوتی ناتوانم بەرامبەر نیوکاسڵ 90 خولەک یاریی بکەم بۆیە مەترسیم لەسەری دروست نەکرد. ئاکێش نەخۆش بوو نەیتوانی یاریی بکات.

ئەگەر ئەو دوو بەرگریکارە ئامادە نەبن، گواردیۆلا ناچار دەبێت پێشت بە عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری نوێی یانەکە ببەستێت.

یەکەم یاریی خوسانۆڤ بەرامبەر چێڵسی هەمووان دەزانن چی روویدا. بەڵام ئاسان نییە لە ئۆزبەکستان و فەڕەنسا “شوێنی یاریکردنی” بێیتە مانچێستەر و راستەوخۆ بتوانیت خۆت بگونجێنیت. بەڵام لە یارییەکانی دیکە قەرەبووی کردەوە و بەڕاستی ئاستی باشبووە.

بەڵام دەبێت خێراتربێت و بڕیاردانی باشتر بکات. بەڵام جارێ تەمەنی کەمە و لە ئاستی زۆر رازیم. بەڵام زۆر شەرمنە و زۆر قسە ناکات. لەوبڕوایەدام ئەوەش زۆر یارمەتیمان دەدات لەگەڵیدا.

چوارشەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێتە میوانی ریال مەدرید. یاریی چوون 3-2 لە بە بردنەوەی یانە ئیسپانییەکە کۆتایی هاتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button