لە ترسی چێڵسی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە
گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە بەڵام چێڵسی 100 ملیۆن یۆرۆ تەرخانکردوووە

یاریگا –
شۆڕشی بارسێلۆنا بۆ پاراستنی یاریزانەکانی بەردەوامە، ئەمجارە هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ژووڵس کۆندێ دەستیپێکردووە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بۆ هێشتنەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە، ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030 پێشکەشی کۆندێ کردووە.
گرێبەستی ئێستای کۆندێ لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت، بارسێلۆنا لە ئاستی یاریزانەکە رازییە و هەموو شتێک بۆ هێشتنەوەی دەکات.
هەرچەندە لە سەردەمی چاڤی هێرناندێز، کۆندێ کێشەی قووڵی لە شوێنی یارییکردنی هەبوو، بەڵام ئێستا لەگەڵ هانزی فلیک، خۆی دۆزیوەتەوە.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، چێڵسی ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی کۆندێ پێشکەش بکات، بۆیە بارسێلۆنا دەیەوێت زوو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، چێڵسی ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کۆندێ تەرخان بکات. بەڵام بارسا بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت.
بارسێلۆنا لە ئۆفەرە نوێیەکەیدا، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆندێی کردووەتە یەک ملیار یۆرۆ.
بارسا هێڵی بەرگری خۆی پاراستووە، لە ماوەی رابردوو گرێبەستی رۆناڵد ئاراوخۆ و پاو کوبارسی نوێکردەوە و ئێستاش کار بۆ کۆندێ دەکات.