ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ چۆن بۆ مامەڵە لەگەڵ پێکانە زۆرەکانیدا دەکات و پلانەکانی چی دەبێ؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمرۆ گورزێکی دیکەی قورس بەر یانەی ئارسیناڵ کەوت کاتێک یانەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە دوورکەوتنەوەی کای هاڤێرتزی تا کۆتایی وەرز راگەیاند.

فەرمی؛ ئارسیناڵ دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی تا کۆتایی وەرز راگەیاند – Yariga

دوورکەوتنەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەکاتێکدایە یانەکە پێشتر لە تواناکانی هەریەکە لە بوکایۆ ساکا، گابریێل خیسۆس و گابریێل مارتینێلی بێبەشبووبوو. بەوەش هێڵی هێرشبەری تۆپچییەکان بەتەواوەتی پەکیکەوت.

فابریزۆ رۆمانۆ پلانەکانی ئەو یانەی بۆ مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە ئاشکراکردووە و باس لەوەدەکات دوای پێکانەکەی هاڤێرتزیش پلانەکانی ئارسیناڵ وەک خۆئ دەمێنێتەوە، ئەوەش بە دۆزینەوەی چارەسەری نێوخۆیی، واتا بە پێدانی هەل بە یاریزانە لاوەکان و بیرخستنە لای گرێبەستێکی گەورە لە هاویندا.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە گەنەرز لە ئێستاوە خۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک ئامادەدەکات لە گواستنەوەکانی هاوین. دوو لە پەسەندترین بژاردەکانیشیان بێنیامین شێشکۆ لە لایپیزگ و ئەلیکساندەر ئیزاکە لە یانەی نیوکاسڵ. ئەوانە و هەروەها گواستنەوەی یاریزانێکی باڵ.

یانە لەندەنییەکە لە پرێمەرلیگ بە جیاوازیی 7 خاڵ لە لیڤەرپوولی پێشەنگەوە دوورە و لە جامپیۆنزیلیگیش وەک یەکێک لە هەشت یانەکەی سەرەوەی ریزبەندیی، پەڕیوەتەوە بۆ قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button