ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

” بێجگە لە پاریس سانجێرمان یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکەی ئەوروپی ناکەم “

یاریگا
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گەڕانەوەی بۆ خولی وڵاتەکەی بە دوور نازانێت.

یاریزانەکەی تانگۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لۆپارێزین دەڵێت ” تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەکم لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەم لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نەکردووە، راستە تەنها ئەم وەرزە گرێبەستەم ماوە، بەڵام هیچ پەلەم نیە و کۆتایی وەرز هەموو شتێک یەکلایی دەکەینەوە “.

دی ماریا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەیشاردەوەش دوای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان، یاری بۆ هیچ یانەیەکی ئەوروپی ناکاتەوە و دەگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button