ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح ناوەستێت؛ چەند گۆڵی پێویستە تاوەکو ببێتە گۆڵکاری مێژوویی لیڤەرپوول؟

ریزبەندی باشترین گۆڵکارانی لیڤەرپوول و پرێمەرلیگ لە مێژوودا و ریزبەندی سەڵاح

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی لە هەڵکشان بەرەو لووتکەی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ و لیڤەرپوول ناوەستێت، یاریی بۆ یاریی ژمارە و رێکۆردی گەورە دەشکێنێت.

سەڵاح لە هاوینی ساڵی 2017 لە رۆمای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، لەوساتەوە زیاتر لە 150 گۆڵی لە 235 یاریدا بۆ لیڤەرپوول کردووە.

گۆڵەکان وایکردووە، ناوی بچێتە نێو 10 باشترین گۆڵکار لەسەر ئاستی لیڤەرپوول و پرێمەرلیگ.

کێ گۆڵکاری مێژوویی لیڤەرپوولە؟

تاوەکو ئێستا ئیان راش، گۆڵکاری مێژوویی لیڤەرپوولە. راش لە کۆی 660 یاریدا، 364 گۆڵی بۆ سوورپۆشەکانی مێرسێساید کردووە.

راش لە ساڵانی نێوان 1980 تاوەکو 1987 و 1988 تاوەکو 1996 یاریی بۆ لیڤەرپوول کردووە. سەرەڕای زۆری گۆڵەکانی، بەڵام ئیان لەسەر ئاستی پرێمەرلیگ گۆڵکاری مێژوویی لیڤەرپوول نییە، بەڵکو هەریەکە لە رۆجەر هەنت و گۆردن هۆدسن گۆڵی زیاتریان بۆ لیڤەرپوول کردووە.

لیڤەرپوول لە پلەی چوارەمی گۆڵکارانی مێژوویی لیڤەرپوول. سپێشەڵ سەڵاح لە کۆی 383 یاریدا 237 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بۆ لیڤەرپوول کردووە.

سەڵاح تەنیا سێ گۆڵ لە پلەی سێیەم دوورە و پێشبینی دەکرێت، لە چەند یاریی داهاتوودا، ژمارەی پێوانەیی خاوەن پلەی سێیەمیش بشکێنێت.

ریزبەندیاریزانیارییگۆڵ
1ئیان راش660346
2رۆجەر هەنت492285
3گۆردن هۆدسن377241
4محەمەد سەڵاح384238
5بێڵی لیدڵ534228
6ستیڤن جێرارد710186
7رۆبی فاولەر369183
8کێنی داڵگڵیش515172
9مایکڵ ئۆون297158
10هاری چامبەرز339151

محەمەد سەڵاح لەسەر ئاستی پرێمەرلیگ، لە پلەی شەشەمی باشترین گۆڵکاران دێت و چەند گۆڵێک لە سێرجیۆ ئاگوێرۆ و ئاندی کۆڵ دوورە.

ریزبەندیاریزانگۆڵ
1ئالان شیرەر260
=2هاری کەین213
=2وەین روونی208
4ئاندی کۆڵ187
5سێرجیۆ ئاگوێرۆ184
6محەمەد سەڵاح179
7فڕانک لامپارد177
8تیێری هێنری175
9رۆبی فاولەر163
10جێرمان دیفۆ162

بابەتی زیاتر

Back to top button