ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

دۆخی سەرجەم پێککراوەکانی مان سیتی بەر لە جەنگی بێرنابیۆ

Yariga App

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی جگە لە دۆڕان، هاوکات دوو یاریزانی دیکەی بەهۆی پێکان لەدەست دا بەرامبەر ریاڵ مەدرید.

مان سیتی لە خاکی خۆیدا 2-3 دۆڕا بە ریاڵ مەدرید، جگە لەوەش جاک گریلیش و مانوێل ئاکانجی بەهۆی پێکان ئاڵوگۆڕیان پێکرا. ئەمە جگە لە پێکانی نیکۆ گۆنزالێز و جێرێمی دۆکو و رۆدری.

سەبارەت بە پێکانی ئاکانجی و گریلیش. گواردیۆلا دوای یارییەکە دانی بەوەدانا پێکانی گریلیش ماسولکەیە و زەحمەتە بۆ یاری گەڕانەوە ئامادەبێت.

بەهەمان شێوە بۆ ئاکانجی کە گومانێکی زۆری لەسەرە بۆ یارییەکەی بێرنابیۆ ئامادەبێت.

جێرێمی دوکۆی بەلجیکی بڕیار وایە بۆ یاری ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ بگەڕێتەوە و هەروەها بۆ یارییەکەی مەدرید ئامادەبێت.

نیکۆ گۆنزالێز کە لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە ستیزن کرد و لە یەکەم یاریدا پێککرا بەڵام بڕیار وایە بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ ئامادەبێت.

ئۆسکار بۆب، ئەستێرە دەرکەوتووەکەی مان سیتی لە تەواوی ئەم وەرزە بەهۆی پێکان دوورکەوتووەتەوە و هەرچەندە بڕیاری گەڕانەوەی هەبوو بەڵام تا ئێستا دیار نیە کەی ئامادە دەبێت.

رۆدری براوەی باڵۆن دۆر، لەم وەرزەدا ناگەڕێتەوە و لە هاوین دەست بە مەشقەکان دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button