
یاریگا –
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو تیروپشکی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رادەکێشرێت، کە ناسنامەی دوو یانە یەکلابوونەتەوە و ئەمشەو ناسنامەی دوو یانەکەی دیکە ئاشکرا دەبێت.
ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتوونەتە قۆناخی پێش کۆتایی، ئەمشەویش هەردوو یاریی بارسێلۆنا – ڤالێنسیا و یاریی ریال سۆسیداد – ئۆساسۆنا بەڕێوە دەچن و ناسنامەی دوو بلیتەکەی دیکەی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاشکرا دەبێت.
رۆژی چوارشەممە (12/02/2024) کاتژمێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ (بە کاتی هەولێر) تیروپشکی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رادەکێشرێت کە ئاتلێتیک بلباو پاڵەوانی وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکەیە و لە یاریی کۆتایی لە ریال مایۆرکای بردەوە.