یاریگا –
بەهۆی گۆڕینی یانەوە کە چەند رۆژی رابردوو مارکوس راشفۆرد مانچێستەر یونایتدی بەخواستن بەرەو ئاستۆن ڤێلا جێهێشت، ئەو یاریزانە دووچاری زیانێکی بەرچاودەبێت لە رووی سپۆنسەرییکردنەوە.
مارکوس یەکێکە لە دیارترین ئەو یاریزانانەی هاوشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کیلیان ئێمباپێ، ئێرلینگ هالاند و کێڤن دی بروین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی تایبەت بە پۆشاکە وەرزشییەکان هەیە و ساڵی 2021 لە رێککەوتنێکی دوولایەنەدا گرێبەستێکیان بۆ ماوەی 7 ساڵ واژۆکرد بە پێدانی بڕی 1.5 ملیۆن پاوەندی ساڵانە بە یاریزانەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەیڵ سپۆرتی بەریتانی، کۆمپانیا ئەمریکیەکە کاتێک لە ساڵی ئاماژەبۆکراو گرێبەستەکەی لەگەڵ راشفۆرد واژۆکردووە، یەکێک لەو لایەنانەی لەبەرچاوی گرتووە یانەکەی بووە.
ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە نایکی لە گرێبەستەکانیدا پلەبەندیی بۆ یانەکان هەیە و مانچێستەر یونایتد لەلای ئەو کۆمپانیایە لە ریزی پلەی A دێت. هەرچی ئاستۆن ڤێلایە لە پلەی B پۆلێنکراوە.
گەر بەپێی زانیارییەکانی مەیڵ سپۆرت، نایکی بۆ هەر پۆلێنێک، بە رێژەی 50% لە گرێبەستەکانی دادەشکێنێت. بەوەش چاوەڕوانکراوە هەمان مامەڵە لەگەڵ ئەو یاریزانەدا بکاتەوە و ساڵانەکەی بە نیوە کەمتر پێبدات وەک لەوەی پێشتر لەسەری رێککەوتوون. ئەوە و هەروەها رەنگە داوای قەرەبوویش لە هێرشبەرەکە بکاتەوە.
هەر لە درێژەی راپۆرتەکەی ئەو سەرچاوەیەدا هاتووە کە ئەشێ خواستێکی زۆری راشفۆرد بۆ پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆناوە بۆ پاراستنی ئەو رێککەوتنەبووبێت کە لەگەڵ نایکی هەیەتی. بەوپێیەی بارسا لە پۆلێنبەندییەکانی کۆمپانیاکەدا پلەی A پێدراوە.
زیانێکی دیکەی دارایی بەر یاریزانە ئینگلیزیەکە بکەوێت مووچەکەیەتی. پێشتر لە مانچێستەر یونایتد مووچەی هەفتانەکەی 315 هەزار بوو، بەڵام ڤیێلا رێککەوتنەکەی بەجۆرێک کردووە هەموو ئەو بڕەی پێنەدات، بەڵکو 75%ی بۆ دابین بکات و ئەگەری زیادکردنی بۆ 90% کە ئەمەیان پەیوەندی بە یارمەتیدانی یانەکە لە بۆ قۆناخەکانی سەرووتر لە چامپیۆنزلیگ و هەروەها مسۆگەرکردنی پێگەی یۆرۆپالیگ بۆ وەرزی داهاتوو.
Marcus Rashford lost THREE lucrative sponsorship deals before £1.5m Nike blow 💰https://t.co/CNzj7LEmx5 pic.twitter.com/ofKKR2QpSb
— Mirror Football (@MirrorFootball) February 5, 2025