فەرمی؛ چێڵسی ئەستێرەیەکی لاوی فەڕەنسای گواستەوە
چێڵسی لە دواڕۆژی گواستنەوەکاندا چالاکبوو

یاریگا –
چێڵسی یاریزانێکی لە لیگ دووی فەڕەنسا گواستەوە.
لەدوا ساتەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا، چێڵسی و سانت ئیتیان لەسەر گواستنەوەی ماتیس ئامۆگۆ، ناوەڕاستکار رێککەوتن و درەنگانی دوێنێ سێشەممە، گواستنەوەکە ئاشکراکرا.
Welcome to Chelsea, Mathis! 👊
— Chelsea FC (@ChelseaFC) February 4, 2025
ئامۆگۆ، 17 یاریی لەم وەرزەی لیگ دوو کردووە، بەبڕی 12.5 ملیۆن پاوەند، گرێبەستێکی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەگەڵ یانە لەندەنییەکە واژۆکرد.
چێڵسی دەیەوێت بەخواستن یاریزانە نێودەوڵەتییە فەڕەنسییەکە بە ستراسبۆرگ بدات، بەوپێیەی گروپی کۆمپانیاکانی بلووکۆ، خاوەنی چێڵسی و ستراسبۆرگە.
ئامۆگۆ لە هاوینی ساڵی 2021 لە ئەکادیمیای تۆرسی پەیوەندی بە ئەکادیمیای سانت ئیتیانەوە کرد. وەرزی رابردوو یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە کرد.
چێڵسی لە دواڕۆژی گواستنەوەی یاریزانان چالاکبوو، لەگەڵ میلان و ئاستۆن ڤیلا لەسەر گواستنەوەی جواو فێلیکس و ئاکسێل دیساسی رێککەوت.