فەرمی؛ دیساسی بووە جەنگاوەری ئێمری
ئاستۆن ڤیلا دواگواستنەوەی مێرکاتۆی زستانەی ئاشکراکرد

یاریگا –
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاستۆن ڤیلا گواستنەوەی ئاکسێل دیساسی، بەرگریکاری چێڵسی ئاشکراکرد.
دیساسی تاوەکو کۆتایی وەرز یاریی بۆ کەتیبە پڕ ئەستێرەکەی یونای ئێمری دەکات، ئەمەش دوای گفتوگۆییەکی خێرا و کورتی نێوان هەردوو یانەکە.
Aston Villa is delighted to announce the loan signing of Axel Disasi from Chelsea. pic.twitter.com/bjApaDCMDJ
— Aston Villa (@AVFCOfficial) February 4, 2025
ئاستۆن ڤیلا بەبڕی پێنج ملیۆن پاوەند، دیساسی بەخواستن گواستووەتەوە و تەواوی مووچەکەش لە ئەستۆی خۆیدا دەبێت.
تۆتنهام هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی دیساسیدا، بەڵام بەرگریکارەکە رەتیکردەوە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە بکات.
سەرەڕای رێککەوتنی تۆتنهام و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی ئاکسێل دیساسی، بۆ کەتیبەکەی ئانج پۆستێکۆگلو، بەڵام گواستنەوەکە سەرکەوتوو نەبوو.
دوێنێ دووشەممە،فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان بڵاویکردبووەوە، سەرەڕای رێککەوتنی نێوان چێڵسی و تۆتنهام لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە، بەڵام دیساسی رەتکردەوە پەیوەندی بە تۆتنهام بکات.
🚨⚪️ Tottenham have agreed loan deal with Chelsea for Axel Disasi, no buy option clause and loan fee included.
Axel Disasi, not accepting Spurs bid… as he already agreed terms with Aston Villa.
⚠️ Chelsea have NO intention to negotiate with Villa as UCL spot competitors. pic.twitter.com/JgzbRNrz24
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 2, 2025
بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد.