ئیسپانیا

بنزیمە ڕازی بووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ

یاریگا- کەریم بنزیمەی هێرشبەری ڕازی بووە بە درێژکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕادیۆی مۆنتیکارلۆی فەڕەنسی ئاشکرای کردووە کە بنزیمە ڕازی بووە بە درێژکردنەوەی بۆندەکەی بۆ ساڵێکیتر و هاوینی دادێ هەردوولا واژۆ لەسەر ئەوە دەکەن.

بەوەش گۆڵکارەکەی مێرەنگی تا 2022 لە قەڵای سپی دەمێنێتەوە. هەمان سەرچاوە و لە ڕۆژنامەی asی ئیسپانیشدا هاتووە کە کە چ فلۆرێنتینۆ پێرێز و زینەدین زیدان بە پەرۆشن بۆ ئەم هەنگاوە، بەتایبەت دوای ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە بنزیمە توانیویەتی ئاستی بەرچاو پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button