عێراقکوردستان

هەولێر لە باشترین بارودۆخ و جەوییەش لە خراپترین ساتەکانیدا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

هالیسۆن پادیلها بەرەبەیانی ئەمشەو دەگاتە هەولێر

Yariga App

یاریگا –

هەولێر دوای سەرکەوتنەکانی رابردووی لە بارودۆخێکی باشدا و قوەی جەوییەش دوای شکستەکانی لە کاتێکی خراپدا رووبەرووی هەولێر دەبێتەوە.

سێ شەممە ( 4ـی شوباتی 2025 ) لە گەڕی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 7:30ـی شەو، هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری قوەجەوییە دەکات، هەولێر دوای سەرکەوتنی سێ یاریی لە سەر یەک بە بارودۆخێکی باشدا تێپەڕ دەبێت، قوەجەوییەش شەش یارییە تامی سەرکەوتنی نەکردووە.

هەولێر و قوەجەوییە لە مێژوودا 60 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر لە 11 یارییدا براوە بووە و قوەجەوییەش لە 39 یارییدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە 10 یارییشدا یەکسان بوونە، هەولێر 41 گۆڵی تۆمار کردووە و قوەجەوییەش 116 گۆڵی لە هەولێر کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی هەولێر لە 30 _ 10 _ 2013 بوو لە یاریگای شەعب 3 _ 1 یارییەکەی بردەوە، گەرەترین سەرکەوتنی قوەجەوییەش لە هەمان یاریگا لە 10 _ 12 _ 1992 بوو لە خولی نایابی عێراق بە ئەنجامی 7 _ 1 لە هەولێری بردەوە.

یەکەم یاریی فەرمی نێوان هەر دوو یانە لە 29 _ 10 _ 1987 بوو لە خولی نایابی عێراق لە یاریگای هەولێر قوەجەوییە 2 _ 1 یارییەکەی بردەوە، دواهەمین یاریی نێوانیشیان لە 1 _ 7 _ 2024 بوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای شەعب قوەجەوییە 2 _ 1 لە هەولێری بردەوە.

بەرەبەیانی ئەمشەو بریارە هالیسۆن پادیلها بەرگریکاری نوێی هەولێر بگاتە هەولێر بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەکە، هەولێر بە 28 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمە و قوەجەوییەش بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی حەفتەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button