ئاسیاعێراق

ئەمڕۆ شوڕتە لە یاریگای ئازادی رووبەرووی ئیستیقلال دەبێتەوە

نوێنەرەکەی عێراق هەلی سەرکەوتنی ماوە بۆ قۆناخی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

لە حەفتەم یاریی خۆیدا لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، لە یاریگای ئازادی شوڕتە رووبەرووی ئیستیقلال دەبێتەوە.

دوو شەممە ( 3ـی شوباتی 2025 ) لە گەڕی حەفتەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، کاتژمێر 7ـی شەو شوڕتە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئیستیقلال تەهرانی ئێرانی یاریی دەکات، بە بردنەوەی لە یارییەکەی ئەمڕۆ شوڕتە هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتووی خولەکە نوێدەکاتەوە.

محەمەد عەبدولعەزیم  راهێنەری میسری شوڕتە پێش یارییەکە ئامانجی شوڕتە لە خولەکە و بارودۆخی تیپەکەی باس کرد و گوتی:

رێزی تیپی بەرامبەر دەگرین و دەمانەوێت شوێنمان لە ریزبەندی خولەکە باشتر بکەین، کەشی یاریگا و یارییەکانی شوڕتە قاهیرەم بەبیردێنێتەوە کە ژینگە کانیان گونجاوە بۆ یاریی تۆپی پێ، ئەرکەکەمان ئاسان نیە بەڵام باوەڕم بە یاریزانەکان هەیە بەگەینە ریزبەندێک بتوانین بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوین، کارمان لە سەر خاڵی بەهێز و لاوازی ئیستیقلال کردووە و لە یارییەکە جێبەجێی دەکەین، شوڕتە یانەیەکی گەورەیە و سێ وەرزی رابردوو پاڵەوانی خولی عێراق بووە، بۆیە دەتوانین ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنین.

لە کۆی شەش یاریی لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە دوو یەکسان بوون و چوار شکستی هەیە و بە دوو خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی خولەکە دێت، ئیستیقلالیش پێنج خاڵی هەیە لە ریزبەندی هەشتەمی خولەکەیە، سەرکەوتنی شوڕتە دەیگەیەنێتە شوێنی ئیستیقلال و لەم کۆمەڵەیەش هەشت یانە بۆ قۆناخی داهاتووی خولەکە سەردەکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button