ئیسپانیا

یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید داوای مباپی دەكات

یاریگا: ناچۆ فێرناندێز یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی داوا لە یانەكەی دەكات كیلیان مباپی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بهێننە ڕیزەكانیان.

لاوە فەڕەنسیەكە هەموو كات لە لێدوانەكانی سەرسوڕمانی خۆی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و بە تایبەت زەیدانی ڕاهێنەر دەردەبڕێت و بە نمونەی باڵای وەرزشی خۆی ناوی بردووە.

ناچۆ لە لێدوانەكانی ووتی: ووتەكانی مباپی دڵخۆشكەرە سەبارەت بە یانەكەمان پێویستە فلۆرینتینۆ پێرێز دەست بكات بە جوڵە بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ قەڵای سپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button