ئیسپانیا
ڤالڤێردی: ئاستمان وەك پێویست نەبوو
یاریگا: ناوەڕاستكاری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی فیدی ڤالڤێردی پێی وایە كە یانەكەی لە ئاستێكی باشدا نەبوو دوای بردنەوەكەی دوێنێیان لە جامی شا.
ڕیاڵ مەدرید توانی لە سالامنكا بباتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.
لە دوای یاریەكە ڤالڤێردی ووتی: یانەكەمان لە ئاستێكی باشدا نەبوو لە هەندێك كاتدا.
هەروەها ووتیشی: بێگومان دڵخۆشین بە بردنەوەكەمان، ئەگەر بتەوێت بەردەوام بیت لەسەر بردنەوەكان پێویستە هیچ هەڵە نەكەیت.
لە كۆتایشدا ووتی: دەبێت بۆ سەرجەم یاریەكان بە باشی خۆمان ئامادە بكەین، یارمەتی یەكتر بدەین تا هەڵەی دووبارە نەكەینەوە.