بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆعێراقگرنگترین

مێرکاتۆی زستانە؛ نوێترین دەنگۆکانی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق

پێنج رۆژ ماوە دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دابخرێت

Yariga App

یاریگا –

رۆژی چوارشەممە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، کە رۆژی 5ـی مانگی رابردوو دەرگای گواستنەوەی یاریزانان کرایەوە، لە کاتژمێرەکانی رابردوو جولەی یانەکان گەرموگوڕتر بووە و یانەکان دەیانەوێت لەم چەند رۆژەی ماوە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە.

  • هەولێر هەنگاوێک لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی رێبین سولاقا دوورە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی عێراق گرێبەستەکەی واژۆ دەکات، هەردوولا لەسەر بەندە سەرەکییەکان رێککەوتوون، تەنیا چەند وردەکارییەکی کەم ماوە.
  • یانەی مینا بەفەرمی رۆیشتنی سۆمەر ماجد ناوەڕاستکاری یانەکەی راگەیاند و دەنگۆ هەیە ئەو یاریزانە 28 ساڵانە پەیوەندی بە ریزەکانی هەولێر بکات.
  • فڕانک سێدریک هێرشبەری کامیرۆنی ئێستای یانەی گەرمە و پێشووی زاخۆ لە شاری هەولێرە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی هەولێر.
  • گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و سامەڕا لەسەر گواستنەوەی حەسەن فالح کازم تەواوبووە و یاریزانەکە رەزامەندی لەسەر پەیوەندیکردن بە هەولێر داوە و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی رادەگەیێندرێت.
  • حەمە ئیتۆ و هیران ئازاد دەیانەوێت ریزەکانی قوە جەوییە بەجێبهێڵن و لەگەڵ چەند یانەیەک لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی رووبکەنە یانەیەکی دیکە.
  • ئەیمەن حوسێن تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی وەکرەی قەتەڕی کرد.
  • یانەی خالیدیەی بەحرەینی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی قوە جەوییە کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، یاریزانە کوردەکە چاوەڕێی مافی دەستبەرداربوونی لە یانەی قوە جەوییە دەکات.
  • کلاودیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی لە رۆیشتنی لە ریزەکانی یانەی نەورۆز نزیکبووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی خۆی بدات.
  • حەمە ئیتۆ لە گەڕانەوەی بۆ یانەی نەورۆز نزیکبووەتەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی قوە جەوییە کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.
  • جگە لە نەورۆز، یانەکانی زەوڕا و تەلەبەش ئۆفەریان پێشکەشی حەمە ئیتۆ کردووە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.
  • یانەی گەرمە دەیەوێت عەلی شاخەوان ناوەڕاستکاری قوە جەوییە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام تا ئێستا جەوییە ئامادە نییە مافی دەستبەرداربوون بە یاریزانە کوردەکە بدات، دەیەوێت لەگەڵ یاریزانێکی دیکە لەگەڵ یانەیەک ئاڵوگۆڕی پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button