
یاریگا –
ئەهلی بەفەرمی یاریزانێکی بەڕازیلی گواستەوە ریزەکانی.
ئەهلی سعوودی گواستنەوەی وێندێرسن گالێنۆ، لە پۆرتۆی پۆرتوگالی راگەیاند و گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەکە واژۆکردووە.
گالێنۆی تەمەن 27 ساڵان، یەکێکبوو لە ئەستێرەکانی پۆرتۆ و چەندین نازناوی لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە بەدەستهێناوە.
گالێنۆ دوو نازناوی خولی پۆرتوگالی و چوار جامی پۆرتوگالی لەگەڵ پۆرتۆ و سپۆڕتینگ بڕاگا بردووەتەوە.
Once an “Ahlawi”, always an “Ahlawi” 🫶🏠
Eid Al-Muwallad joins Al-Ahli until 2028 💚 pic.twitter.com/HnQyXJa5ZE
— Al-Ahli Saudi Club (@ALAHLI_FCEN) January 31, 2025
دوێنێ هەینی، یاریزانە بەڕازیلییەکە پشکنینی پزیشکی لە لەندەن کرد و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بگاتە جەددە و مەشقەکانی دەستپێبکات.