بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ رێوان ئەمین پەیوەندی بە ریزەکانی هەولێر دەکات

Yariga App

یاریگا-

رێوان ئەمین لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی هەولێر نزیکبووەتەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو یەکلا دەبێتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، رێوان ئەمین ناوەڕاستکاری یانەی شوڕتە لەگەڵ یانەی هەولێر لەگفتوگۆدایە و هەنگاوێک لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە دوورە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە یەکلا بێتەوە.

رێوان (29 ساڵان) بە درێسی شوڕتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و چامپیۆنزلیگی ئاسیا 7 یاری کردووە و تەنیا 358 خولەک بەشداریی یارییەکانی بەغدای کردووە.

رێوان ئەمین خاوەنی 3 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق و پێشتر درێسی یانەکانی دالکورد و ئۆستەرشوندی سویدی و هێرنڤینی هۆڵەندی پۆشیوە و لە فێبرایەری 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆک کرد و هاوینی رابردوو لە دهۆکەوە روویکردە ریزەکانی شوڕتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button