چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

کات و سیستەمی راکێشانی تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو ناسنامەی یانەکانی قۆناخی پاشکۆ ئاشکرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

رۆژی هەینی تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت، کە ئەمساڵ بە سیستەمێکی نوێ یانە سەرکەوتووەکانی قۆناخی 16 دەستنیشان دەکرێن.

رۆژی هەینی (31ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) کاتژمێر 14:00 (بە کاتی هەولێر) لە شاری نیۆن لە سویسڕا تیروپشکی قۆناخی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16 رادەکێشرێت.

بەگوێرەی سیستەمی نوێی چامپیۆنزلیگ خاوەنی پلە یەکەم تا هەشتەمی قۆناخی خول راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی 16، یانەکانی پلەی نۆیەم تاوەکو 24 تیروپشکیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی لە پاشکۆ ناسنامەی هەشت یانەکەی دیکەی قۆناخی 16 یەکلا بکەنەوە.

رۆژانەی 11 و 12ـی مانگی داهاتوو یارییەکانی چوونی پاشکۆی قۆناخی 16 دەکرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 18 و 19ـی هەمان مانگ دەکرێنئەم وەرزە یاریی کۆتایی لە میونشن رۆژی 31ـی مایۆ دەکرێت.

ئەگەر دوو یانە ژمارەی خاڵەکانیان وەکو یەک بێت چۆن ریزبەندیی دەستنیشان دەکرێت؟

ئەمشەو قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامدانی 18 یاری کۆتایی دێت، کە یەکەمجارە 36 یانە بەشداریی بکەن و سیستەمی قۆناخی یەکەم بەمشێوەیە بێت، بۆ ئەوەی ریزبەندیی هەر 36 یانەکە دەستنیشان بکرێت، ئەگەر دوو یانە ژمارەی خاڵەکانیان وەکو یەک بێت، لە چامپیۆنزلیگ بەمشێوەیە ریزبەندییەکە دیاریی دەکرێت:

1- ئەو یانەیەی جیاوازیی گۆڵەکانی زۆرتر بێت.

2- ئەو یانەیەی گۆڵی زیاتر کردبێت.

3- ئەو یانەیەی لە قۆناخی خول زۆرترین گۆڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کردووە.

4- ئەو یانەیەی زۆرترین بردنەوەی لە قۆناخی خول بەدەستهێناوە.

5- ئەو یانەیەی لە قۆناخی خول زۆرترین بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناوە.

6- ئەو یانەیەی لەنێو رکابەرەکانی قۆناخی خول زۆرترین خاڵی کۆکردووەتەوە.

7- ئەو یانەیەی بەرزترین رێژەی جیاوازیی گۆڵی هەیە لە قۆناخی خول.

8- ئەو یانەیەی کەمترین کارتی سوور و کارتی زەردی لە یارییەکان بەدەستهێناوە.

9- ئەو یانەیەی لە پۆلێنی یوێفا لە پلەی بەرزترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button