تەواو، یاریزانێکی ئاستۆن ڤیلا پەیوەندی بە لیڤەرکوزنەوە دەکات

یاریگا –
یاریزانێکی ئاستۆن ڤیلا پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکۆزنەوە دەکات و لەم چەند رۆژەدا رێککەوتنەکە واژۆدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە تۆڕی هەواڵی سکای، ئێمی بوێندیا لەم هەفتەیەدا پەیوەندی بە لیڤەرکۆزنەوە دەکات و بەشێوەی خواستن لەو یانە ئەڵمانییە بەردەوام دەبێت.
گواستنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە مەرجی کڕینەوەی تێدایە لە قۆناخەکانی دواتردا. خودی یاریزانە ناوەڕاستکارەکە رازی بووە بە مەرجەکان و لەم هەفتەیەدا پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ ئەنجامدەدرێت.
🔴⚫️🇦🇷 Emi Buendía to Bayer Leverkusen, here we go! Deal in place with Aston Villa on loan with buy option.
Buendia has agreed to the move and medical tests will follow, as @Plettigoal reports.
All set to be signed this week. pic.twitter.com/JckTYdVK0L
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 27, 2025
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە لیڤەرکۆزن لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی جەیمس ماکاتی لە یانەی مانچێستەر سیتی.
چابی ئاڵۆنسۆ لە گواستنەوەی یاریزانێکی مانچێستەر سیتی نزیکدەبێتەوە