لە خولی بەڕازیلەوە ئۆفەر بۆ گەڕاندنەوەی ڤیتۆر رۆکی پێشکەشکراوه
یاریگا –
ڤیتۆر رۆکی لەبەردەم یوتێرنێکی گەورەدایە بۆ گەڕانەوە بۆ خولی بەڕازیلی.
ڤیتۆر وەک لاوێکی درەوشاوە لە بەڕازیلەوە لە یانەکانی کرۆزیرۆ و ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ خۆی بە گەورەکانی ئەوروپا ناساند تا لە هاوینی 2023 بارسێلۆنا توانی بیگوازێتەوه بۆ ریزەکانی.
رۆکی لەژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێزدا هەلی سەرەکییبوونی پێنەدەدرا تا لە هاوینی 2024 بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ریال بێتیس.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، ئێستا یانەی پاڵمێراس ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی رۆکی پێشکەشکردووە بە بڕی 27 ملیۆن یۆرۆ.
وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، ئۆفەری یانە بەڕازیلیەکە لەبەرامبەر داواکردنی 80%ی مافەکانی هێرشبەرە 19 ساڵانەکەیە.
ئەوەش واتا 2 ملیۆن یۆرۆ زیاتر لەو پارەیەی بێتیس دەیدات بە بارسا بۆ کڕینەوەی هەمیشەیی رۆکی.
ڤیتۆر لە 17 یاریی لەگەڵ یانە باسکیەکە توانیویەتی 4 گۆڵ تۆماربکات. هێشتا دیاری نیە لەنێوان بژاردەی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی و مانەوە لە ئەوروپا کامیان هەڵدەبژێرێت.