ئه‌وروپاگرنگترین

وەڵامێکی پەیامئامێز لە خابی ئاڵۆنسۆ بۆ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیاوە رۆشتنی کارلۆ ئانچێلۆتیان لە کۆتایی وەرزەکە لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید ئاشکراکرد. هەرزوو ناوی بەهێزترین بەربژێرەکانیش خرانەڕوو.

ئێستا؛ کارلۆ ئانچێلۆتی واز لە ریال مەدرید دەهێنێت – Yariga

خابی ئاڵۆنسۆ کە هەمیشە وەک یەکێک لە نزیکترین ئەگەرەکان دەنگۆی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی شاهانەکانی لەسەربووە، ئەمشەو بە لێدوانێکی سەرنجڕاکێش خۆی لەو باسە دا.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، راهێنەرەکەی بایەر لیڤەرکوزن وتی

پرسیارە زۆر دووبارەبووەوەکان لەسەر ریال مەدرید؟ (بە پێکەنینێکەوە)… کات تێدەپەڕێت و تامەزرۆییەکان هەروەک خۆیان دەمێننەوە.

وابەستەگییمان زۆر بەهێزە، ئەوە شتێکی روونە. بەڵام ئێستا هەموو سەرنجم لەسەر بایەر لیڤەرکۆزنە. هەر ئەوەشم لە خەیاڵە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا ئاڵۆنسۆ جەختیکردەوە کە بۆ ئەو بابەتە زۆر ئارام و لەسەرخۆیە و، نیگەرانییەک ئێستا هەیبێت هەر هۆشخستنە سەر یانەکەی ئێستایەتی.

خابی پێشتر لە ساڵی 2009-2014 درێسی ریالی پۆشیوە و هەمیشە خۆی بە یەکێک لە نزیکەکانی یانە مەدریدیەکە زانیوە لە کۆی ئەو یانانەی یاریی بۆ کردوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button