یاریگا –
پێپ گواردیۆلا بە بردنەوەیەکی گەورە موژدەی بە هاندەرانی مانجێستەر سیتی دا کە یانەکەیان لەسەر رێڕەوە راستەکەن، ئەوە دوای یەکسانبوونەکەیان 2-2 بەرامبەر برێنتفۆرد.
پێپ گواردیۆلا و یاریزانەکانی لە میانی یارییەکانی هەفتەی 22ی پڕێمەرلیگ بوون بە میوانی ئێپسویچ تاون و توانیان بە 6 گۆڵی بێ وەڵام خاوەن ماڵ گۆڵباران بکەن.
بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و مێژوو، ئەوە جاری 13 بوو مانچێستەر سیتی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئیسپانییەکە بتوانن لە یارییەکی پرێمەرلیگدا +6 گۆڵ تۆمار بکەن.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئۆپتا، بردنەوە بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ یان زیاتر، گواردیۆلا توانی لەگەڵ ئارسین ڤینگەردا یەکسانبێتەوە. ئێستا تەنها سێر ئالێکس فێرگسن ماوەتەوە کە ئەمیان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد توانیبووی 14 جار ئەو کارە ئەنجام بدات.
13 – Today is the 13th time Manchester City have scored 6+ goals in a Premier League game under Pep Guardiola, as many times as Arsène Wenger’s Arsenal did so, with only Alex Ferguson’s Manchester United (14) netting 6+ on more occasions in the competition. Cricket. pic.twitter.com/8s7ytIKJyT
— OptaJoe (@OptaJoe) January 19, 2025
بردنەوەکە گرنگیەکی دیکەی مەعنەویی هەبوو بۆ سیتیزنس پێش یاریی داهاتوویان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لەم هەفتەیە چامپیۆنزلیگ و و پاشان چێڵسی لە هەفتەی داهاتوو لە پرێمەرلیگ، بەوەی توانیان بگەڕێنەوە بۆ پلەی چوارەم و فشارخستنەسەر رکابەرەکانیان.