ئه‌وروپائینگلتەرا

نانی دەربارەی یاریەكەی مانچستەر یۆنایتد و لیڤەرپول: یۆنایتد ئەوە دووبارە دەكاتەوە كە بەرامبەر سیتی كردی

یاریگا: لویس نانی یاریزانی پێشووی شەیتانە سورەكان پاڵپشتی یانەكەی دەكات پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپولی پێشەنگ.

مانچستەر یۆنایتد دەبێتە میوانی لیڤەرپول ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 23ی پریمەرلیگ لە یاریگای ئانفێڵد.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا نانی ووتی: كاتێك هەمووان بیر لەوە دەكەنەوە كە یانەكە لەو یاریە گەورەدا شكست بهێنێت، ئەوا یانەكەمان بەشێوەیەكی جیاواز وەڵامیان دەداتەوە.

بەردەوام بوو ووتی: مانچستەر یۆنایتد تا ئێستا هەر مانچستەر یۆنایتدە بە یاریزانی گەورە، دەكرێت هەموو شتێك ڕووبدات، هەرچەندە لیڤەرپولیش بەهێزترین یانەیە لە پریمەرلیگ.

هەروەها ووتیشی: یانەكەمان یاریزانی گەورەی هەیە كە لە توانایاندا هەیە لە یەك چركەدا ئەنجامی یاریەكە بگۆڕن، من متمانەم هەیە كە هەمان شت دەكەنەوە كە بەرامبەر سیتی كردیان.

شەیتانە سورەكان توانیان لە سیتی ببەنەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لە پریمەرلیگ.

ڕێدز لە پێشەنگی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ، هەرچی یانەی مانچستەر یۆنایتدە لە پلەی پێنجەم دێت بە كۆكردنەوەی تەنها 34 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button