ئینگلتەراعێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ نەورۆز دەیەوێت کاردۆ سەدیق بەرگریکاری پێشووی کریستال پاڵاس بگوازێتەوە

یاریزانە کوردەکە چەند رۆژێک بوو بە سەردانێک گەڕابووەوە کوردستان

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز دەیەوێت کاردۆ سەدیق بەرگریکاری پێشووی کریستال پاڵاس بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەو کوڕە کوردە بە سەردانێک گەڕابووەوە سلێمانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی نەورۆز لەسەر داوای قەحتان جەسیر راهێنەری یانەکە دەیەوێت کاردۆ سەدیق بەرگریکاری پێشووی یانەی کریستال پاڵاس بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو یاریزانە کوردە چەند رۆژێک بوو بە سەردانێک گەڕابووەوە کوردستان و سەردانی هەولێر و سلێمانی کردبوو.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، قەحتان جەسیر کە پێشتر لە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق راهێنەرایەتی کاردۆ سەدیقی کردووە، داوای گواستنەوەی بەرگریکارە باڵابەرزەکەی کردووە، کە کوڕە 22 ساڵانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئۆکسفۆرد سیتی ئینگلیزی کۆتایی هاتووە و ئێستا ئەو یاریزانە بێ یانەیە.

Cardo Siddik in Oxford City FC Training Kit

کامەران سەدیق باوکی کاردۆ لە لێدوانێکی تایبەتی لەبارەی دەنگۆی چوونی کاردۆ بۆ ریزەکانی نەورۆز، بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’نەمزانیوە کاردۆ لە هیچ یانەیەکی کوردستان نزیک بێت، گەرچی پێمخۆشە کاردۆ بگەڕێتەوە یانەیەکی کوردستان، بەڵام نەمزانیوە هیچ هەوڵێک بۆ ئەوە لە ئارادا بێت، کاردۆ چەند رۆژێک بوو بە سەردان گەڕابووەوە کوردستان و ئێستا لە قەتەڕە، ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئۆکسفۆرد سیتی تەواو بووە، بەڵام هێشتا بڕیاری خۆی لەبارەی داهاتووی نەداوە’.

کاردۆ کە تاکە یاریزانی کوردە یاریی بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ کردبێت، 21ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2002 لە لەندەن لەدایکبووە و پێشتر بۆ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بانگهێشتکراوە، کە هاوینی رابردوو لە دارلینگتنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئۆکسفۆردەوە کرد.

کاردۆ سەدیق و قەحتان جەسیر لە قەتەڕ (ئەرشیف 2020)
کاردۆ سەدیق و قەحتان جەسیر لە قەتەڕ (ئەرشیف 2020)

بابەتی زیاتر

Back to top button