ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زومبێندی ئامانجی سەرەکی ریال مەدریدە و سۆسیداد خۆی بەدەستەوە دەدات

"زومبێندی و ئاڵۆنسۆ بەیەکەوە دەگەنە مەدرید"

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید خۆی یەکلایی کردووەتەوە و مارتن زومبێندی ئامانجێکی سەرەکییانە.

تۆری رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بەتەواوی کەوتووەتە داوی خۆشەویستی زومبێندی ئیسپانی و ناوەڕاستکاری ریال سۆسیداد. لۆس بلانکۆس یاریزانەکە بە گونجاوترین شوێنگرەوەی تۆنی کروسی ئەڵمانی دادەنێت.

لە مەدرید هەمووان کۆکن یانەکە پێویستی بە شوێنگرەوەی تۆنی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ژمارەی یاریزانە ئیسپانییەکانی تیپەکەیان زیاد بکەن، بۆ ئەو ئەرکەش جیا لە زومبێندی کەس بە شیاتر نابینن.

تۆڕە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مەدریدییەکان لەوبڕوایەدان لە 2025 یاخود 2026 چاڤی ئاڵۆنسۆ وەک شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید وەردەگرێت.

مارتن بەتەواوی لەگەڵ شێوازی کارکردنی مستەر ئاڵۆنسۆ دەگونجێت و دەبێتە هۆکارێکیش تاوەکو یاریزانەکە ئاسانتر بە ئۆفەری مێرێنگی رازی ببێت.

ریال سۆسیداد خۆی بەدەستەوە دەدات

هاوینی رابردوو لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی زومبێندی پێشکەش بە سۆسیداد کرد. بەڵام یاریزانەکە ئامادە نەبوو یانەکەی جێبهێڵێت و ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێلێڤۆ، سۆسیداد بەرامبەر ریال مەدرید خۆی بەدەستەوە دەدات و بەو هۆیە لەئێستاوە شوێنگرەوەی زومبێندی دەستنیشان دەکات.

سۆسیداد بڕیاریداوە جۆن گۆرۆتساتێگی ئیسپان بکات بە شوێنگرەوەی مارتن، ناوەڕاستکارە تەمەن 22 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای یانەکە پێگەیشتووە لەم وەرزە بە شێوەی خواستن یاری بۆ میراندێس دەکات.

سۆسیداد بڕیاریداوە یاریزانەکە بگەڕێبێتەوە و وەک شوێنگرەوەی زومبێندی پشتی پێ ببەستێت.

جۆن گۆرۆتساتێگی

بابەتی زیاتر

Back to top button